کڕواتیا هاوکاری پێشمەرگە دەکات
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئانتێ کۆترۆمانۆڤیچ، وەزیرى بەرگریى کڕواتیا لە میانی پێشوازیکردنی لە فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەتى هەرێم رایگەیاندووە، کە کڕواتیا پێشووتر و لە دواڕۆژیشدا، وەک ئەندام لە هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعش و ناتۆ، له ڕووی سهربازییهوه هاوکاریى هێزەکانى پێشمەرگە دەکات.
ئانتێ کۆترۆمانۆڤیچ هەروەها باسی لەوە کردووە، کە وڵاتەکەی لە هەر سێ رووی مەشقکردن بە پێشمەرگە، چارەسەرکردنی بریندارانی پێشمەرگە و ناردنی راوێژکاری سەربازیی، هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە رووبەڕووبوونەوەی داعش.
باسنيوز
