فه‌ریق جه‌مال: سه‌رۆك بارزانى به‌ڵێنێكى دڵخۆش كه‌رى به پێشمه‌رگه‌دا
“فه‌ریق جه‌مال محه‌ممه‌د”سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ڕاگه‌یاند: ئه‌وه بۆچه‌ند جه‌ژن ده‌ڕوات سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، سه‌ردانى به‌ره‌كانى جه‌نگ ده‌كات، گوتى: “دوێنێ (19/7/2015)، سه‌ردانى به‌ره‌كانى جه‌نگى كرد له ڕۆژئاواى دیجله، له‌و سه‌ردانه‌دا پرسى ستراتیژیه‌تى پێشمه‌رگه و هێرشه‌كانى داعش و به‌رگرى هێزى پێشمه‌رگه باسكراوه، له‌كاتێكدا سه‌رۆك بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه له‌ئاستى جیهان ناوى پێشمه‌رگه بۆ قاره‌مانى باسكراوه”.
گوتیشى: “باسى له‌وه‌كرد كه بڕیاره چه‌كى نوێ و چه‌كى پێشكه‌وتوو و قورس بۆهێزى پێشمه‌رگه دابین بكرێت”.
له‌باره‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ، فه‌ریق جه‌مال، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه بابه‌تى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ ده‌كه‌وێته سه‌ر حكوومه‌تى عێراق و له‌داهاتوودا گفتووگۆى زیاتر له‌و باره‌وه ده‌كرێت.
باسنيوز
