سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكەی بەنی سەعد دەكات

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكەی بەنی سەعد دەكات
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌ینراوێك بۆ ئیدانه‌كردنی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی”به‌نی سه‌عد” ی پارێزگای دیاله‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌یه‌تی:-

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 17ـی 7ـی 2015 و لە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا تیرۆریستان لە كردەیەكی دڕندانە و بەهۆی تەقینەوەیەك لە شارۆچكەی بەنی سەعدی پارێزگای دیالە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی بێگوناحیان شەهید و بریندار كرد. سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان زۆر بە توندی ئیدانەی ئەم كردە نامرۆڤانەیە دەكات و سەرەخۆشیی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەكات و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازێت. تیرۆریستان وەك پیشەی هەمیشەییان بە بێ گوێدانی بەها ئایینی و مرۆڤییەكان زۆر ترسنۆكانە و بێ بەزەییانە گیانی هاووڵاتیان كردووەتە ئامانج. ئەم كارە قێزەوەنانە دادی تیرۆریستان نادات و چارەنووسیان لەناوچوون و شكستە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

18ـی 7ـی 2015




باسنيوز
Top