دواى جه‌ژن گفتووگۆكانى هه‌ولێرو به‌غدا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

دواى جه‌ژن گفتووگۆكانى هه‌ولێرو به‌غدا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا “عەباس بەیاتی” ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەر بە دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: ناكۆكی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان لەسەر رێككەوتننامەی نەوت ناكۆكییەكی هونەری تەكنیكییە، نەك ناكۆكییەكی سیاسی وەك هەندێك كەس پڕوپاگەندەی بۆ دەكەن.

بەیاتی گوتیشی: “ئەو ناكۆكییە بە دانوستان چارەسەردەكرێت لەكاتێكدا هەردوولا سووربوونی خۆیان لەسەر دانوستان دووپات دەكەنەوە”.

راشى گه‌یاند: ئەوان بە هیوان پاش جەژن دانوستان لەنێوان هەردوو لادا دەست پێ بكرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە بێتە چارەسەركردن.
روونیشی كردەوە: رەوشی نەوت لەسەر ئەو دۆخەی خۆی هیچ سوودێكی نە بۆ حكوومەتی فیدراڵ و نە بۆ حكوومەتی هەرێم نابێت.











باسنيوز
Top