سه‌ربازگه‌ی رزگاركردنی موسڵ ده‌گوازرێته‌وه
به‌وته‌ی نوره بجاری، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی هێزه نیشتمانییه‌كانی سوننه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی تایبه‌ت به مه‌شق و راهێنانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه ده‌كراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند، هه‌ر دوای ده‌كردنی فه‌رمانه‌كه هه‌ندێك له فێرخوازانی سه‌ربازگه‌که له هه‌ولێره‌وه چوونه‌ته به‌غدا و ئه‌وه‌شی كه ماوه دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان، ره‌وانه‌ی پایته‌خت ده‌كرێن.
بجاری له لێدوانێكدا، ئاشكرایكرد، شه‌ش هه‌زار چه‌كدار که کارمه‌ندی پێشووی هێزه‌کانی پۆلیس و خه‌ڵكی موسڵن، له‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی هه‌ولێر مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن و تائێستاش راهێنان به‌رده‌وامه و فه‌رمانی گواستنه‌وه‌كه‌ش دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ركراوه.
خه‌ندان
