خورماتوو .. هاوڵاتییه‌كی به ره‌گه‌ز توركمانی سوننه رفێندرا
نه‌قیب فاروق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی خورماتوو راگه‌یاند: له گه‌ڕه‌كی سه‌ربازی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه هاوڵاتییه‌كی به ره‌گه‌ز توركمانی سوننه رفێندرا‌و دواتر چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌لاَتوون، كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مه‌رزییه)یان پێ بووه".
وتیشی: "هاوڵاتییه رفێندراوه‌كه ناوی (محه‌مه‌د خه‌لیل ئیبراهیم مسته‌فا)یه و كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی خورماتوو راشیگه‌یاند: "له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاسایشه‌وه ده‌ست كراوه به لێكۆڵینه‌وه به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه هیچ كه‌سێك به‌و تۆمه‌ته تاوانبار ده‌ستگیر بكرێت".
خه‌ندان
