بڕیاری پێدانی چەک بە پەرلەمان راگیرا

بڕیاری پێدانی چەک بە پەرلەمان راگیرا
دوای ئه‌وه‌ی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان داوای کرد چەک بۆ پەرلەمان بکڕدرێت، بڕیکاری وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، بڕیاری پێدانی چەک بە پەرلەمان راگیرا.

بریكاری وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (ئەنوەر حاجی عوسمان) گوتی: ئەو بڕیارەی لەبارەی پێدانی چەک بە پەرلەمان دەرچوو بوو، لەئێستادا ئەو بڕیارە راگیراوە.

حه‌فته‌ی رابردوو فراکسیۆنی پارتی نووسراوێکی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە، کە واژۆی (فەخرەدین قادر)، سکرتێری پەرلەمانی لەسەرە و داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکات چەک و تەقەمەنی بۆ پاسەوانەکانی ئەندامانی پەرلەمان دابین بکرێت.
Top