24 داعشی دیكه‌ كوژران

24 داعشی دیكه‌ كوژران
ئه‌مڕۆ له‌ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌میحوه‌ری تلسقۆفدا، 24 داعش كوژراون.

به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان (سه‌عید مه‌موزینى) گوتى:" ئه‌مڕۆ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له‌ میحوه‌رى تلسقۆفدا بۆردومانێكی چڕی داعشانیان كرد كه‌ بۆردومانه‌كه‌ له‌یه‌ككاتدا ژماره‌یه‌ك گوندی نزیك له‌ تلكێف و ده‌ورووبه‌ری گرته‌وه‌ كه‌ زانیاری وردیان پێگه‌یندرابوو داعش له‌و گوندانه‌دا گردبوونه‌وه‌ی كردووه‌ و ده‌یه‌وێ ده‌ست به‌جوڵه‌ بكات.

ده‌یشڵێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ستیان خستوون، له‌ئاكامی بۆردومانه‌كه‌دا 24 داعش كوژراون.
Top