سێ ھاوڵاتی لە خورماتوو رفێندراون
بەرێوهبەری ئاسایشی دووزخورماتوو (فارووق ئەحمەد) رایگەیاند: "لەدوێنێوە سێ ھاوڵاتی سونە مەزھەب لە دووزخورماتوو رفێندراون و باس لەوە دەکرا کە یەکێکیان کوردە و پێشمەرگەی پارتیی دیموکراتی کوردستانە، بەڵام راست نییە و ئەوە خەڵکی گوندی یەکنیجەیە و پێشتر کێشەی ئەمنی ھەبووە و دوێنێ ھاتووە بۆ دوزخورماتوو رفێندراوە.
(ئەحمەد) گوتیشی: "ئەو کەسەی رفێندراوە خۆی ناونووس کردووە ببێتە پێشمەرگە، بەڵام دهوامی نەکردووە وحیساب ناکرێت بەپێشمەرگە.
بەرێوهبەری ئاسایشی دووزخورماتوو ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کێشانەی لەدووزخورماتوو ڕوودەدەن زیاتر مەزھەبین لە نێوان سونە و شیعە.
