سلێمانی.. سێ گەنج بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، له رێگای نێوان سلێمانی-تاسڵوجه، ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕاو سه‌رنشینه‌كانی سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
نه‌قیب كاروان حه‌مه‌سدیق، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی به خه‌ندان_ی راگه‌یاند : " كاتژمێر ٦:١٥ ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌سه‌ر رێگای سلێمانی -تاسڵوجه و له نزیك بینای پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك له جۆری ئه‌ڤه‌لۆن-تایبه‌ت، وه‌رگه‌ڕاو دواتر گڕی گرت " .
وتیشی، ئۆتۆمبیله‌كه به ئاراسته‌ی گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین رۆیشتووه‌و سێ سه‌رنشینی تێدا بووه كه هه‌رسێكیان سووتاون، به‌جۆرێك كه ناناسرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه رووداوه‌كه به‌هۆی خێرا لێخوڕینه‌وه بووه.
راشیگه‌یاند: دوێنێ پێنجشه‌ممه له رووداوێكی تری هاتووچۆدا كه پێكدادان بووه، له‌سه‌ر رێگای ته‌كیه-چه‌مچه‌ماڵ، دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلێك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وتیشی، به‌هه‌مان شێوه‌ی رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و دوو قوربانییه‌ی دوێنێش دوای پێكدادانه‌كه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان گڕی گرتووه‌و سووتاون.
