موژده‌یه‌ك بۆ قوتابیانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی
به بڕیاری ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئه‌و قوتابیانه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م ساڵ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی ساڵی خوێندنی (٢٠١٣ ، ٢٠١٤) كردبوو ده‌رنه‌چوون بە ساڵی نەکەوتن (عدم رسوب) ھەژمار کراوە، بۆیە بە پێی خاڵی سێیەمـی رێبەری قوتابی/ خوێندکارانی ساڵی (٢٠١٤ ـ، ٢٠١٥)، دەرچووانی ھەردوو لقەکە بۆ ئەمساڵ ڕێنماییەکانی (بەخشینی نمرە) دەیانگرێتەوە.
