سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: هیوادارین ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك ببێتە مایەی سەقامگیری و بووژانەوە لە ناوچەكەدا

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: هیوادارین ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك ببێتە مایەی سەقامگیری و بووژانەوە لە ناوچەكەدا
گوته‌بێژی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا رایده‌گه‌ینێت كه‌"سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی عێراق هیوادارە كە ڕێككەوتنی ئەتۆمیی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك ببێتە مایەی سەقامگیری و بووژانەوە لە ناوچەكە و نەهێشتنی بارگرژی و خزمەتی پاراستنی ئاشتی و ئاساییشی جیهانی بكات".

ده‌قی لێدوانی گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان:

سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئەتۆمیی نێوان وڵاتانی پێنج كۆ یەك و كۆماری ئیسلامیی ئێران كە ڕۆژی سێشەممە 14ـی 7ـی 2015 لە شاری ڤییەننا ڕاگەیێندرا، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی عێراق هیوادارە كە ڕێككەوتنی ئەتۆمیی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك ببێتە مایەی سەقامگیری و بووژانەوە لە ناوچەكە و نەهێشتنی بارگرژی و خزمەتی پاراستنی ئاشتی و ئاساییشی جیهانی بكات.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
15ـی 7ـی 2015
Top