فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان به چڕى تیرۆرستانى داعشیان له باشوورى كه‌ركووك بۆردومانكرد
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى باشوورى شارى كه‌ركووك ئاشكرایكرد، به‌ر له‌وه‌ى بۆردومان بكرێن، ئه‌و تیرۆرستانه‌ى داعش به نیازى هێرشكردنبوون بۆ سه‌ر شوێنه‌كانى پێشمه‌رگه له هه‌ر دوو گوندى ئه‌لبو نه‌جه‌م و كۆبانێ كه ده‌كه‌ونه باشوورى شارى كه‌ركووك، به‌ڵام ئه‌و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان و هێزى پێشمه‌رگه هێرشه‌كه تێكشكێنراو.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكرده‌وه، له‌و بۆردومانه‌ى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یماناندا كه ده‌ڕنگانى شه‌وى رابردوو ئه‌نجامدرا ژماره‌یه‌ك تیرۆرستى داعش كوژران و برینداربوون و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى سه‌ربازی ئه‌و تیرۆرستانه تێكشكێنرا.
