ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان: پێشمه‌رگه و ئاسایش ده‌یانپارێزن، په‌رله‌مانتاران چه‌كیان بۆچییه؟
بە واژۆی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان نووسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی پێشمەرگە كراوە بۆ پێدانی 111 چەكی كڵاشینكۆف، 111 دەمانچە، 13 هەزار و 200 گولله‌ی كڵاشینكۆف، 444 مەخزەنی دەمانچە و سێ هەزار و 300 فیشەكی دەمانچە، وەزارەتی پێشمەرگەیش رەزامەندیی لەسەر دەربڕیوه.
(ئومێد خۆشناو) سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتى: "ئەو پێداویستییە سەربازیانەی كە سكرتێری پەرلەمان داوای كردوون، بڕی نیوملیۆن دۆلاریان تێدەچێت، كە ئەوە دەچێتە خانەی ئیمتیازات بۆ پەرلەمانتاران".
له‌م باره‌یه‌وه بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت، ''پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كان پاسه‌وانیى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، پێویست ناكات ئه‌وان داواى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیمان لێ بكه‌ن.''
(ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان) بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ KDP.info هه‌روه‌ها گوتی: "ئاگادارى ئه‌و داواكارییه‌ى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان نیم و ئاگادارى ڕه‌زامه‌ندیى جه‌نابى (كاك مسته‌فا) نه‌بوومه كه ڕه‌زامه‌ندى داوه له‌سه‌ر دابینكردنى ئه‌و چه‌ك و شتانه؛ هه‌رچه‌نده جه‌نابى وه‌زیر ئه‌و دهستهڵاتهى هه‌یه، به‌ڵام ده‌بووایه ئێمه‌یش وه‌كو وه‌زاره‌ت بمانزانیبووایه، به‌ڵام له‌م پرسه ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه و له رێگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كان گوێبیست بووم.''
(ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان) دهیشپرسێ، ''ده‌ڵێم ئه‌ى ئێمه وه‌كو هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و ده‌زگاى ئه‌منى، پاسه‌وان و پارێزه‌رى په‌رله‌مان نین، ئیتر په‌رله‌مان ئه‌مه‌ى بۆچییه؟ ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه، ئه‌فسه‌رانى یه‌كه‌كانمان له‌سه‌نگه‌ره‌كانى پێشهوهداواى ده‌مانچه‌و چه‌كمان لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا نییه تا بۆیانی دابین بكه‌ین.''
بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه گوتیشى، "ده‌بێت برایانى په‌رله‌مان، سه‌رۆك و سكرتێر، هه‌موو ئه‌و هاورێیانه‌مان كه له‌وێن، دڵنیا بن كه ئێمه خۆمان له سه‌نگه‌ره‌كان پاسه‌وانى ئه‌وانین، بۆیه پێویست ناكات ئه‌وان داواى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیمان لێ بكه‌ن؛ هه‌روه‌ها پرسیار ده‌كه‌م كه ئایا ناو په‌رله‌مان ده‌مانچه و 111 تفه‌نگ یان بۆچییه؟''
