جۆزیف دانفۆرد: پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه خێراتر بووه و عیراقیش بۆ 2 ده‌وڵه‌ت دابه‌شده‌بێت
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌دوا دانیشتنی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌یدا، ژه‌نه‌راڵ (جۆزیف دانفۆرد)،كه بۆ پۆستی سوپا سالاری ئه‌مریكا كاندیدكراوه و ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ژه‌نه‌راڵ (مارتن دیمپسی)رایگه‌یاند: "عێراق بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی و شیعی دابه‌ش ده‌بێت. به‌دووریشی ده‌زانێت عیراق ببێت به3 ده‌وڵه‌ت چونكه سوننه‌كان داهاتوویه‌كی دیاریكراویان نییه، له‌كاتێكدا كورد و شیعه خاوه‌نی بنه‌مای ئابوورین.
به‌وته‌ی(دانفۆرد)، له‌ئێستادا پرۆسه‌ی ناردن و پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه خێراتر بووه و له‌لایه‌ن خودی خۆشیه‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و له‌داهاتووشدا سه‌ردانی عیراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای راستییه‌كان و پرسی پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌دا بچێت.
KDP.info
