هێمن هەورامی: كوردستان پێویستی بە هاوكاری بە پەلەی سەربازی و مرۆیی هەیە

 هێمن هەورامی: كوردستان پێویستی بە هاوكاری بە پەلەی سەربازی و مرۆیی هەیە
لە بابەتێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان هێمن هەورامی دەڵێ: كاتێك بمانەوێت باسی واقیعی ئێستای كوردستان لە رۆژەەڵاتی ناوەڕاست بكەین، دیارە پێش ەەموو شت دەبێت باسی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش بكەین، ئەم شەڕە شەڕێكی درێژخایەنە، دەتوانین بڵێین تیرۆریستانی داعش نیشانەی نەخۆشیەكەن، نەك خۆی نەخۆشەكە بێت، راشكاوانەتر رێكخراوی تیرۆریستی داعش، بەرەەمی دەوڵەتی فاشیلە لە رۆژەەڵاتی ناوەڕاستدا، كاتێك تیرۆریستانی داعش لە ئابی 2014 ەێرشیان كردە سەر كوردستان، سەرۆكی ەەرێمی كوردستان ستراتیژیەتێكی سێ رەەەندی پیادەكرد كە بریتی بوو لە:
قۆناخی یەكەم راگرتنی ەێرشەكانی داعش
قۆناخی دووەم پاشەكشەپێكردن و رزگاركردنەوەی ئەو ناوچانەی تیرۆریستانی داعش داگیریان كردبوو.
قۆناخی سێیەم بۆ بەزاندن و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعشە.

هەورامی هەروەها دەڵێ: لەم شەڕەدا كە كوردستان رۆڵێكی گەورەی لە تێكشكاندنی داعش گێڕاوە، ئەو هێزە پشت پێ بەستوەیە كە دەبێت لە ستراتیژیەتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش، پێویستیەكانی لەبەرچاو بگیرێت. لەم راستەدا راشكاوانە دەڵێین كوردستان پێویستی بە هاوكاری بە پەلەی سەربازی و مرۆیی هەیە، بەداخەوە هەتا ئێستا ئەم یارمەتیانە وەك پێویست نەبوون، بەتایبەتیش لە دابینكردنی چەك و تەقەمەنی بۆ هێزی پێشمەرگە، لێرەدا دەپرسین بۆچی پێویستیمان بەهاوكاری سەربازی زیاتر هەیە بۆ پێشمەرگە؟ وەڵامی ئەم پرسیارە ئاشكرایە لەبەرئەوەی ئەو چەكانەی بەدەستی تیرۆریستانی داعشەوەن زۆر پێشكەوتووترن لەو چەكانەی بەدەستی پێشمەرگەوەن، بۆیە ئێمە دەمانەوێت چەكەكانی بەردەستی پێشمەرگە لە چەكەكانی بەردەستی تیرۆریستان باشتر بێت، ئەمەش واتە چەكەكانی پێشمەرگە لەبەرامبەر چەكی تیرۆریستانی داعش.

شاياني باسه هێمن هەورامی دەڵێ: بەداخەوە لەم چوارچێوەیەدا هەتا ئێستا پشتگیری تەواومان بەدەست نەگەیشتووە. ئەم كەمتەرخەمیەش ئاكامەكەی ئەوەبووە، كە لە 73% ئەو قوربانیانەی پێشمەرگە كە 1225 شەەید و 7000 بریندارەمان كە بەهۆی ئوتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو خۆكوژەوە بووە، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەگەر پێشمەرگە رۆكێتی دژە تانكی ەەبوایە، ئەوا ئەو ەەموو قوربانیەمان نەدەدا، بۆیە ئەگەر ئامانج ئەوەبێت تیرۆریستانی داعش تێكبشكێنرێت، ئەوا دەبێت رۆكێتی دژە تانك، زرێپۆشی جۆری(MRP)، فڕۆكە بە تایبەتی هەلیكۆپتەر بۆ گواستنەوە فەراەەم بكرێت.

لە كۆتای قسەكانیدا هێمن دەڵێ: لە ئێستادا هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەپێی داواكاری وەزارەتی پێشمەرگە پێویستی بە 400 زرێپۆشی جۆری(MRP)، بەڵام تا ئێستا تەنەا 40 دانە لەو زرێپۆشانەمان پێگەیشتووە، گرنگە ئەم ەاوكاریانە بەزوویی بۆ ەەرێمی كوردستان بنێردرێن، بۆ ئەوەی بتوانین بە هاوكاری لەگەڵ ەاوپەیمانان تیرۆریستانی داعش تێكبشكێنین.


بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1034)
Top