ئه‌دهه‌م بارزانی: زۆر گرنگه‌ له‌ هه‌لو و مه‌رجێكی مێژوویی وه‌هادا كوردستان سه‌رۆكێكی به‌هێزی هه‌بێت

ئه‌دهه‌م بارزانی:  زۆر گرنگه‌ له‌ هه‌لو و مه‌رجێكی مێژوویی وه‌هادا كوردستان سه‌رۆكێكی به‌هێزی هه‌بێت
(ئه‌دهه‌م بارزانی) سیاسه‌تمه‌داری كورد، به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و له‌میانه‌دا ئاماژه‌ی داوه‌ به‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ڕێگه‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه‌ به‌ ئه‌وه‌ی كه‌ كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستانه‌وه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ له‌ قۆناغی رزگاری نیشتمانیدایه‌.

له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ( ئه‌دهه‌م بارزانی) دوای پێشه‌كیه‌ك سه‌باره‌ت به‌ باردوخۆی ئێستا هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان چه‌ند خاڵێكی وه‌كو پێشنیار خستووه‌ته‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌كان ڕای گشتی و ڕای خۆیشی له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاشكرا كردووه‌ ، له‌یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ هاتووه‌” من له‌مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نگری ده‌نگدانی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رم و دڵنیاشم دیموكراسی به‌ وه‌كاله‌ت به‌باشی نوێنه‌رایه‌تی ڕاو ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ناكات”.

له‌یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی به‌یاننامه‌كه‌یدا ” ئه‌دهه‌م بارزانی” نووسیویه‌تی: “كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كه‌كانی كوردستان به‌و هه‌رێمه‌ی باشووریشه‌وه‌ له‌ قۆناغی رزگاری نیشتمانیدایه‌، هیچ هێز و یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵێن و مسۆگه‌ری پارێزگاری و ده‌ربازكردنی له‌و قۆناغه‌ی پێ نه‌داوه‌.

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یدا ناوبراو ئاماژه‌ی داوه‌ به‌ ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ هه‌لو و مه‌رجێكی مێژوویی وه‌هادا كوردستان سه‌رۆكێكی به‌هێزی هه‌بێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌م پۆست و پێگه‌یه‌ كه‌ شانسی هه‌موو گه‌لانی ژێر ده‌ست بووه‌ له‌ برینی قۆناغی رزگاری نیشتمانی له‌ كورد بسه‌ندرێته‌وه‌ و بێ ده‌سه‌ڵات بكرێ.































باسنيوز
Top