حكوومه‌ت لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رِهتكردهوه
بهرِێز سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا به ته‌واوی رِهتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان پارێزگاكاندا بكات و رایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو خه‌ڵك و ناوچه جیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازی له نێوان پارێزگاكاندا ناكات، به‌ڵكوو به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو پارێزگاكان ده‌كات و به یه‌ك ئاست و به یه‌كسانیش، خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش به پارێزگاكان ده‌كات.
بهرِێز دزه‌یی هه‌روه‌ها گوتی: لێدوانی به‌و جۆره و هێنانه‌وه‌ی به‌هانه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان به پاساوی ئه‌وه‌ی گوایه حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان جیاوازی له نێوان پارێزگاكاندا ده‌كات، زاده‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی ترسناكه كه كۆمه‌ڵگه و جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته مه‌ترسیی له‌تبوونه‌وه.
بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بیركردنه‌وه و لێدوانێكی له‌و جۆره رِهتدهكاتهوه و سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رِۆشنبیری، به‌شێكی دانهبرِاوی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه.
بهرِێز دزه‌یی هه‌روه‌ها به‌بیری هێنایه‌وه كه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانیش له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای رِێژهی دانیشتوانی پارێزگاكان ته‌رخان ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش سالآنه له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، له ساڵی دووهه‌زار و سێ وه تا ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه له هه‌موو بواره خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، كاره‌با، ئاو، ئاسایش و چه‌ندین خزمه‌تگوزاریی دیكه‌شدا، یارمه‌تیی ئه‌و ناوچانه بدات.
