دیپلۆماتێکی ئه‌مه‌ریكایی هیوای سه‌رفرازی بۆ گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه ده‌خوازێت
نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر له دیوانى پارێزگادا چوو بە دەم (جۆزێف پینینگتۆن) سەركونسوڵی هەرێمە یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوە له هه‌ولێرى پایته‌خت؛ سەرکونسوڵ، ئه‌لیسۆن دیس به‌رپرسى به‌شى سیاسى و گینیس مینتس به‌رپرسى به‌شى ئابووریی كونسوڵخانەی ئەمەریکایشی لەگەڵدا بوو.
(جۆزێف پینینگتۆن) دوو ساڵە سەركونسوڵی ئه‌مریكایە لە هەولێر؛ ئێستا بە فەرمی ئەرکەکەی دەدرێتە یەکێکی دی؛ سەرکونسووڵ لە دیدارەکەدا سوپاس و ستاییشى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگارى هه‌ولێرى كرد کە لەو دوو ساڵەدا پشتگرییه‌کی باشیان لێ کردووە و، بوونه‌ته مایه‌ى تێکگه‌یشتن و سه‌رگرتنى كارهكەیان و پێشوه‌چوونى ڕه‌وشى په‌یوه‌ندى دۆستایه‌تى و هاریكاریى هه‌ردوو لا.
سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكا هیوایشى خواست گه‌ل و حكوومه‌تى كوردستان هه‌میشه له پێشكه‌وتن و سهرفرازیدا بن و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیش به پشته‌وانى هاوپهیمانیەتیى نێوده‌وڵه‌تی، بە یەکجارەکی بەسەر داعشدا سەر کەوێت و، ناوچه‌كه ئۆخەی بکات.
پارێزگارى هه‌ولێریش وێڕاى ستایشكردنى ڕۆڵى كاریگه‌رانه و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ى كه له‌گه‌ڵ پارێزگادا له ماوه‌ى ئه‌م دوو ساڵه‌دا كردوویانه، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست له كارە تازهکەیدا.
