فڕاکسیۆنی پارتی، (قوباد تاڵه‌بانى) بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كات
(ئومێد خۆشناو) سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان، بۆ KDP.info سەرسوڕمانی خۆیانی لە وەها لێدوانی بەرپرسانی یەکێتی ڕاگەیاند و ڕوونی کردەوە، "هەڵبەت کە له ئاستى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستاندا باس له‌وه ده‌كرێت كه گوایه یه‌كێتى ئاگادارى سێكته‌ره‌كانى نه‌وت، ئاسایش و سیاسه‌تى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان نییە، به لاى ئێمه‌وه ئەم جۆرە لێدوانانە جێى پرسیارن، چونکە له ماوه‌ى رابردوودا و له دواكۆبوونهوهماندا كه سه‌رۆكوه‌زیران و جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و گاز هاتنه په‌رله‌مانى كوردستان، له گفتوگۆیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌ى سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران (قوباد تاڵه‌بانى) زۆر به ڕوونى باسى له‌سه‌ركه‌وتنى سیاسه‌تى نه‌وتیى هه‌رێمى كوردستان و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و، په‌نجه‌ى خهتابارى بۆ به‌غدا درێژ كرد".
وەک (خۆشناو) دەڵێت، هەڵوێستی جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوە فەرمییەکاندا وەک ئەوە نییە کە لە ڕێی مێدیاکانەوە لە زاری بەرپرسانی یەکێیی نیشتیمانییەوە دەیبیستن، ئاشکرایشی کرد کە، له دواى پشووى جه‌ژنی ڕەمەزانەوە، فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ ڕوونکردنەوەی دەربارەی ئەم پرسە، (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران بانگهێشتى ده‌كات، تا بۆ راىگشتى و په‌رله‌مانى كوردستانیش ڕووی ڕاستیی پرسی ئاگایی و بێئاگایی یەکێتی روون ببێته‌وه.
سەرۆکی فراكسیۆنى پارتیی دیموکراتی کوردستان هەروەها گوتی، ئەوان وەها لە حكوومه‌ت دەڕوانن کە حکوومەتێکی بنکەفراوان و یەک تیمییە، به‌ڵام دەیشپرسێ، کە (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران هاوکات كه‌سێكى دیارى نێو یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان و، كوڕى سكرتێرى گشتیى یهكێتیىە، چۆن ڕێی تێدەچێ مه‌كته‌بى سیاسیی حزبه‌كه‌ى ئاگادارى سیاسه‌تى نه‌وت و ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان نەبێ.
