هه‌ولێر په‌یامێك له‌باره‌ی نه‌وته‌وه بۆ به‌غدا ده‌نێرێت
د. ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌و بۆنه‌وه په‌یامێكی به د.رۆژ نووری شاوه‌یس، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا ناردووه بۆ حكومه‌تی ناوه‌ند، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غدا ده‌كات، به‌غدایش ئاگادار كراوه‌ته‌وه یان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بێت یاخود لێمان گه‌ڕێت با خۆمان نه‌وته‌كه‌ی خۆمان بفرۆشین".
گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكه نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن ده‌ڵێن ئه‌مه پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌یه، به‌ڵام هیچ وا نییه، هه‌رێم له ناچاریدا وا ده‌كات، خۆ ناتوانێت چوار ساڵی دیكه‌یش خۆی به گفتوگۆی بێ حاسڵ و بێبهڵێنهوه خه‌ریك بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ئه‌و پاره‌ی بۆمان ده‌نێرن به‌شی هیچ ناكات نه به‌شی مووچه و ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌كات، نه به‌شی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیاران و خه‌رجی پێشمه‌رگه، ئه‌ی ئه‌و میلله‌ته چی بكات؟ چۆن بژین؟ حكومه‌تی هه‌رێم خۆی له ئاست خه‌ڵكه‌كه‌یدا به به‌رپرسیار ده‌زانێت، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ستی بردووه بۆ فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی خۆی تا خه‌رجی كوردستانیان بكێشێت".
ئه‌شواق جاف، ره‌شبینی خۆی نیشاندا له‌وه‌ی به‌غدا بیه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌وێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌زموونی چه‌ند ساڵی رابردووی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدای به نموونه هێنایه‌وه.
خه‌ندان
