حكوومه‌ت لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕه‌تده‌كاته‌وه
ده‌رباره‌ى لێدوانێكى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كه باس له‌وه ده‌كات گوایه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جیاوازى له نێوان پارێزگاكاندا ده‌كات و هه‌ندێ خزمه‌تگوزاریى باشتر پێشكه‌ش به پارێزگاكانى دیكه ده‌كات، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌ت، به ته‌واوى ڕه‌تى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان پارێزگاكاندا بكات و گوتى: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تیى هه‌موو خه‌ڵك و ناوچه جیاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازى له نێوان پارێزگاكاندا ناكات، به‌ڵكوو به یه‌ك چاو سه‌یرى هه‌موو پارێزگاكان ده‌كات و به یه‌ك ئاست و به یه‌كسانیش، خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش به پارێزگاكان ده‌كات.
به‌ڕێز دزه‌یى هه‌روه‌ها گوتى: لێدوانى به‌و جۆره و هێنانه‌وه‌ى به‌هانه بۆ جیاكردنه‌وه‌ى سلێمانى له هه‌رێمى كوردستان به پاساوى ئه‌وه‌ى گوایه حكوومه‌تى هه‌ریمى كوردستان جیاوازى له نێوان پارێزگاكاندا ده‌كات، زاده‌ى بیركردنه‌وه‌یه‌كى ترسناكه كه كۆمه‌ڵگه و جوگرافیاى هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته مه‌ترسیى له‌تبوونه‌وه، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بیركردنه‌وه و لێدوانێكى له‌و جۆره ڕه‌تده‌كاته‌وه و سلێمانى وه‌ك پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى، به‌شێكى دانه‌بڕاوى هه‌رێمى كوردستانه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه.
به‌ڕێز دزه‌یى هه‌روه‌ها به‌بیرى هێنایه‌وه كه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكانیش له هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێژه‌ى دانیشتوانى پارێزگاكان ته‌رخان ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش ساڵانه له په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ند كراوه.
هه‌روه‌ها گوتى: ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانن، له ساڵى 2003ه‌وه تا ئێستا حكوومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام هه‌وڵى داوه له هه‌موو بواره خزمه‌تگوزارییه‌كانى وه‌ك په‌روه‌رده، ته‌ندروستى، كاره‌با، ئاو، ئاسایش و چه‌ندین خزمه‌تگوزاریى دیكه‌شدا، یارمه‌تیى ئه‌و ناوچانه بدات
