د. كهمال كهركووكی: ئهم ئێوارهیه 30 داعش كوژران
بهرپرسی میحوهری ڕۆژئاوای كهركووك ـ دوبز (د. كهمال كهركووكی) ڕایدهگهیێنێت كه سەعات 7:40ـی ئەم ئێوارهیە تیرۆریستانی داعش بۆ سەر پێشمەرگەکانی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك لە سنووری لیوای (5) و فەرماندەی کەرکووك و لیوای 126ـەوە هێرشیان هێنا، پێشمەرگە سەربەرەزەکان و تۆپچییە قارەمانەکانی پشتیوانیی (2) بەرپەرچیان دانەوە و ڕاویان نانەوە؛ فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیش گورجێ گەیشتنە ئاسمانی شەڕەکە، بە پشتوانیی تیمی هەوڵگری و حەرەکاتی میحوەر و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستە داعشە شەڕانییەکان، لە گوندی حوڕیە لە نێوان گوبێبە و ڕوبێزە، فڕۆکەکان شوێنی تیرۆریستانیان باش کوتا؛ مەخزەنی عیتادی تیرۆریستان تەقێندرایەوە و ئاگری تێ بەربوو و زیاتر لە 30 تیرۆریست کوژران و، زۆرێکیشیان لێ بریندار بوون؛ وا تیرۆریستان خەریکن کوشتە و بریندارەکانیان دەبەنەوە بۆ حەویجە.
