له رووداوێكدا، دوو برا كوژران
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی خانه‌قین كه نه‌یویست ناوی بلاَو بكرێته‌وه به خه‌ندانی راگه‌یاند : " كاتژمێر 4:30 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10 ی تهمموز، له گه‌ڕه‌كی حه‌ی عه‌سكه‌ری قه‌زای خانه‌قین، دوای دروستبوونی كێشه‌یه‌ك، له‌به‌رده‌م ماڵێكدا ته‌قه دروستده‌بێت و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 40-48 ساڵ ده‌بێت ".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیسی خانه‌قین وتیشی، به‌پشت به‌ستن به كه‌یسێك كه له دادگای خانه‌قین له‌نێوان یه‌كێك له كوژراوه‌كان و كه‌سێكی تردا هه‌بووه، لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ستپێكردووه‌و چاوه‌ڕێی فه‌رمانی دادگاین بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ چه‌ند كه‌سێك.
شایه‌تحاڵێكی نزیك له رووداوه‌كه به خه‌ندانی راگه‌یاند: " رووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمهلاَیهتییهوه بووه، به‌هۆیه‌وه ده‌مه‌قاڵێ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا روویداوه " .
وتیشی، به‌هۆیه‌وه شه‌ڕ دروستبووه‌و له‌به‌رده‌م ماڵێكدا له گه‌ڕه‌كی حه‌ی عه‌سكه‌ری دوو برا كوژراون، بكوژه‌كه‌ش هه‌ڵهاتووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوابه‌دوای ئه‌و رووداوه سێ خێزان له كه‌سوكاری بكوژه‌كه خانه‌قینیان چۆڵكردووهو هه‌ڵهاتوون