ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی راگه‌یندران
(د. پشتیوان سادق)، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، رایگه‌یاند: ته‌نیا یه‌ك قوتابی له سه‌دا سه‌دی هێناوه، كه ئه‌ویش خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، مامۆستا (باپیر) به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌زمونه گشتیه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناوی یه‌كه‌مه‌كانی ئاشكرا كرد، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا باس له‌وه‌كرا كه له‌به‌شی زانستی 68 هه‌زار و 258 قوتابی به‌شدارییان له تاقیكردنه‌وه‌كاندا كردووه و له خولی یه‌كه‌م 19 هه‌زار و 966 قوتابی ده‌رچوون كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 29.16% و ساڵی رابردووش رێژه‌كه 24.15% بووه.
له‌سه‌ر ئاستی وێژه‌یی 53 هه‌زار و 937 قوتابی به‌شدارییان له تاقیكردنه‌وه‌كاندا كردووه و له خولی یه‌كه‌م 11هه‌زار و 294 قوتابی ده‌رچوون كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 20.94% و ساڵی رابردووش رێژه‌كه 18.36% بووه.
له‌سه‌ر ئاستی پیشه‌یی سێ هه‌زار و 269 قوتابی به‌شدارییان له تاقیكردنه‌وه‌كاندا كردووه و له خولی یه‌كه‌م 922 قوتابی ده‌رچوون كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 28.20% .
سه‌باره‌ت به پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی، 131هه‌زار و 920 قوتابی به‌شدارییان له تاقیكردنه‌وه‌كاندا كردووه و له خولی یه‌كه‌م 77 هه‌زار و 511 قوتابی ده‌رچوون كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته 58.76% و ساڵی رابردووش رێژه‌كه 57.11% بووه.
ناوی یه‌كه‌م و دووه‌می زانستی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم:-
1- (دونیا وه‌سفی مه‌حمود محه‌مه‌د)، په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید (كۆنمره 700)
2- (دابان حه‌سه‌ن عه‌زیز محه‌مه‌دئه‌مین)، ئاماده‌یی فاخیر مێرگه‌سووری (كۆنمره 696)
ناوی یه‌كه‌م و دووه‌می وێژه‌یی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم:-
1- (شه‌یما ره‌شید عومه‌ر)، به‌رده‌ڕه‌ش – دهۆك، (كۆنمره 686)
2- (ئه‌میره عارف محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د)، ئاكرێ (كۆنمره 682)http://anjam.azmoonakan.org/anjam.aspx
