سەرۆك بارزاني سەرەخۆشی لە گەلی سعودیە دەكات
ماڵپەری سەرۆكایەتی هەرێم بڵاوی كردۆتەوە، "مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی كۆچی دوایی ئەمیر سعوود فەیسەل وەزیری پێشووی دەرەوەی شانشینی سعوودیە، بروسكەیەكی هاوخەمی بۆ شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای شانشینی عەرەبیی سعوودیە نارد و تێیدا سەرەخۆشیی لە پاشا و گەلی سعوودیە كرد".
لەكۆتایی مانگی نیسانی رابردوو پاش بەسەربردنی 40 ساڵ لەلوتكەی دیپلۆماسیەتی سعودیە لەسەردەمی جەنگی ساردەوە تا بنیاتنانی یەكەم هاوپەیمانێتیی عەرەبی لەسەردەمی نوێدا بۆ گێڕانەوەی "شەرعیەت و هەیبەتی دەوڵەت" لە یەمەن، سعود فەیسەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەسەر داوای خۆی بە "هۆكاری تەندروستی" لەپۆستەكەی لادرا، عادل جوبێر باڵیۆزی سعودیە لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جێگەی گرتەوە.
سعود فەیسەڵ لەساڵی 1975 پاش كۆچی دوایی فەیسەڵ بن عەبدولعەزیز پادشای پێشووی سعودیە كە پێش مردنی، خودی خۆی وەزیری دەرەوەش بوو، پۆستی وەزیری دەرەوەی گرتووەتە دەست.
خەندان
