عه‌بادی: هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین
نوسینگه‌ی حه‌یدر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی فیدراڵ هه‌وڵده‌دات له رێی دیالۆگه‌وه، كێشه و خاڵه ناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق به تۆڕی میدیایی عیراقی راگه‌یاند: "له‌ڕێی دیالۆگ و دانوستانه‌وه، حكومه‌تی فیدراڵ هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه و ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌خاته‌گه‌ڕ".
حه‌دیسی وتیشی: "حكومه‌تی فیدراڵ پابه‌نده به رێككه‌وتنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێم و ناكرێت به‌شوێن ئهلتهرناتیڤێكدا بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه بگه‌ڕێین، چونكه خراوه‌ته چوارچێوه‌ی بودجه‌ی 2015 و هه‌ردوو حكومه‌تیش ده‌بێت پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ببن"
وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌پێویستی زانی پهنانهبرێته به‌ر گرتنبه‌ری رێگه‌چاره‌ی تاكلایه‌نه یان لایه‌نێك مه‌رج و فه‌رمان به‌سه‌ر لایه‌نێكی تردا بسه‌پێنێت
