دكتۆر كەمال كەركوكى باس لە ئامانجى سەردانەكەى سەرۆکی هەرێم بۆ كەركوک دەكات
دكتۆر كەمال كەركوكى، لە لێدولنێكدا بۆ دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"سەرۆكى هەرێم ویستى لە نزیكەوە ئاگادارى بارودۆخى پێشمەرگە و داواكارى فەرماندەكان بێت ، بۆیە راستەوخۆ لەگەڵ فەرماندەكانى پێشمەرگەدا كۆبوویەوە."
دەربارەى داواكارى فەرماندەكانى پێشمەرگە لە سەرۆكى هەرێم، كەمال كەركوكى، وتى"داواكارى فەرماندەكان ئەوە بوو هەوڵبدرێت ئەمەریكا ڕاستەوخۆ چەک بداتە پێشمەرگە، چونكە لە ڕێگەى عێراقەوە گەیشتنى چەک دوادەكەوێت و تەگەرەى لە بەردەمدا دروست دەكرێت."
بەپێى وتەى دكتۆر كەمال كەركوكى، سەرۆكى هەرێم لە وەڵامى فەرماندەكاندا وتوویەتى بۆچوونى بەرپرسانى ئەمەریكا بەو ئاقارەدا دەڕوات كە ڕاستەوخۆ و بە ئاگادارى بەغدا لەمەودوا چەک بدەنە هەرێم.
سەردانەكەى بارزانى بۆ كەركوک، لە كاتێكدایە شەوى دووشەممەى ڕابردوو داعش لە پێنج قۆڵەوە پەلامارى سەنگەرەكانى پێشمەرگەى لە باشورى كەركوک دا ، بەڵام پێشمەرگە سەرجەم هێرشەكانى تێكشكاند.
