له‌ 6 مانگى رابردوودا زیاتر له‌ 147 هه‌زار ڕووداوى هاتوچۆ له‌ هه‌ولێر تۆمار كراون

له‌ 6 مانگى رابردوودا زیاتر له‌ 147 هه‌زار ڕووداوى هاتوچۆ له‌ هه‌ولێر تۆمار كراون
ئه‌مرۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری رووداوه‌كان و هاورده‌كردنى ئۆترمبیل و سه‌رپێچی و كارو چالاكی خوی خسته‌ روو .

ووته‌بیژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولیر رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا چل و یه‌ك هه‌زار ئوتومبیلی ژماره‌ كاتی هاتونه‌ته‌ ناو هه‌رێمی كوردستان و به‌مه‌ش كۆی گشتی بوونی ئوتومبیل له‌ شاری هه‌ولیر گه‌یشتوه‌ته‌ شه‌شسه‌د و بیست و نۆ هه‌زار و دووسه‌د و چل و یه‌ك ئوتومبیل، هه‌وروه‌ها سه‌د و بیست و دوو هه‌زار مۆله‌تی شوفێری به‌ هاولاتیان به‌خشراوه‌ و زیاتر له‌ پێنج هه‌زار ئوتومبیلی ته‌كسیش ره‌نگیان بۆ كراوه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ سه‌رپێچی و رووداوه‌كان رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو سه‌د و چل و حه‌وت هه‌زار و چوارسه‌د و په‌نجا و دوو سه‌رپیچی تۆمار .

هه‌ر له‌و كونگره‌ روژنامه‌ نوسیه‌ به‌ریوزه‌به‌رایه‌تی هاتوچوی هه‌ولێر پلانی چه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند به‌ به‌رده‌وام تیمه‌كانی چاودیری له‌ شه‌قامه‌كان له‌ ماوه‌ی هه‌ر سێ رۆژی چه‌ژن بو پاراستنی گیانی هاولاتیان له‌ ئاماده‌باشیدان و كامیراكانی چاودیری له‌ شه‌قامه‌كان به‌ چری داده‌نرین و هیلی سه‌د و هه‌شتا و هه‌شت كراوه‌ ده‌بیت تا هاولاتیان بتوان له‌و ریگه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هاتوچوی هه‌ولیره‌وه‌ بكه‌ن له‌ كاتی بونی گرفت و رووداویكی نه‌خوازراو .
Top