لە کەرکووک تەنها ئاڵای کوردستان هەڵکرا
دوێنی سێشەممە(8/7/2015) مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری وەزیری پێشمەرگە و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری کەرکووکیان کرد لەگەڵ بەپرسیانی پارێزگای کەرکووک و فەرماندەکانی میحوەرەکە کۆبویەوە.
بەپێ ڕاگەیەنراوە رۆژنامەوانیەکان مەبەست لە سەردانەکە بۆ پشتگیرکردنی هێزی پێشمەرگە و بەدواداچوون بۆ کێشەکانی بەرەکانی شەڕ کراوە.
بەڵام لەکاتی کۆبوونەوەکە لە شاری کەرکووک تەنها ئاڵای کوردستان هەڵکرابوو بەپێ دەستووری عێراق دەبێت لە هەموو شوێنە فەرمیەکانی عێراق و باشووری کوردستانیش ئاڵای عێراق و کوردستانیش بەیەکەوە هەڵبدرێن بەڵام لەم کۆبوونەویە تەنها ئاڵای کوردستان هەڵدرابوو ئەمەش هاوڵاتیان لە تۆری کۆمەڵایەتی دڵخۆشکردوە بە شێوەی جیاواز بۆچوونی خۆیان لەسەر دەڕدەبڕن.
باس
