ناتوانرێت بەبێ رەچاوكردنی توانای پێشمەرگە بیر لە تێكشكاندنی داعش بكرێتەوە
كریستۆفەر فیرۆر هەروەها گوتی: من هێڵێكی ڕاستەوخۆ ناكێشم لە نێوان گفتوگۆكانی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەكە و شەڕی تایفەگەری. بە دڵنیاییەوە ئێران تاوانبارە بە ئاڵۆزكردنی ناكۆكییەكان لە ناوچەكەدا، بەڵام تەواوی ئۆباڵەكەی ناكەوێتە ئەستۆی. ئەلقاعیدە لە عێراقدا – ئەو گرووپەی پێشوو كە داعش بۆتە جێگرەوەی- بژاردەیەكی ستراتیژی گرتەبەر بۆ خۆشكردنی ئاگری شەڕی تایفەگەری. گرووپە سوننە جۆراوجۆرەكان لە ناوچەكەدا بۆ رۆژگارێكی دوور و درێژە شیعەیان بە باوەڕێكی ئایینی هەڵە زانیوە.
شایانی باسه فیرۆر هەروەها گوتی: ئەگەر ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی هەژمونگەری ناوچەیی بدات، ئەوا بە دڵنیاییەوە شتێكی لۆژیكی نابێت كە تەنها و تەنها ئەجێندایەكی تایفەگەری پیادە بكات، لەبەر ئەوەی زۆرینەی زۆری خەڵكانی ناوچەكە و جیهانی ئیسلامیش سوننەن. لەوەش زیاتر، لە ڕابردوودا زۆرێك لە دەوڵەتە سوننەكان پشتیوانی حزبوڵایان كردووە، كە گرووپێكی شیعەیە. لەبەر ئەوە باوەڕم وا نییە ئەو ناكۆكییە تایفەگەرییە شتێكی حەتمی بێت. بەم ساڵانەی دوایی كاراكتەرە سەرەكییەكان بڕیارێكی ستراتیژیان دا بە بەكارهێنانی تایفەگەری وەك پاساوێك بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی لە ململانێی بەدەستهێنانی دەسەڵاتدا. ئەمە جێی داخە، بەڵام شتێكی حەتمی نییە.
لە درێژەی قسەكانیدا كریستۆفەر هەروەها گوتی: زۆر خۆشحاڵ دەبن كە ببینن لە كۆتاییدا كوردەكان سەربەخۆییان بەدەست هێناوە، بەڵام هێشتا چەندین كێشەی ستراتیژیش هەن لەم ڕووەوە. بەڵام ڕوونە كە ئەمریكا نیگەرانە لەوەی كە ئەگەر پشتیوانییەكی ئاشكرا بۆ كوردستانێكی ئازاد دەربڕێت، ئەوا ئەمە كاریگەری دەبیت لەسەر پێوەندیەكانی لەگەڵ توركیا و وڵاتانی دیكە لە ناوچەكەدا. بەڵام لە هەمان كاتدا كێشەیەكی ستراتیژی هەیە لە پێوەندی بەوەی لە بەشەكانی دیكەی عێراقدا چی ڕوودەدات. ئ
لە كۆتایی قسەكانیدا كریستۆفەر گوتی: چیتر ئێران بایەخ بە هەناردەكردنی مۆدێلی ویلایەتی فەقیه نادات. لە ڕاستیدا، ئەگەر ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی هەژمونگەری ناوچەیی بدات، ئەوا بە دڵنیاییەوە شتێكی لۆژیكی نابێت كە تەنها و تەنها ئەجێندایەكی تایفەگەری پیادە بكات، لەبەر ئەوەی زۆرینەی زۆری خەڵكانی ناوچەكە و جیهانی ئیسلامیش سوننەن. لەوەش زیاتر، لە ڕابردوودا زۆرێك لە دەوڵەتە سوننەكان پشتیوانی حزبوڵایان كردووە، كە گرووپێكی شیعەیە.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1033)
