په‌رله‌مان چاوه‌ڕوانی حكومه‌تی هه‌رێمه
ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه یاسای پێكهێنانی سندوقی كوردستان بۆ داهاته‌كانی نه‌ت و گاز له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و سندوقه پێكنههێندراوه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانیش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمن بۆ رهوانهكركردنی كاندیده‌كانی ئه‌و سندوقه.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ په‌رله‌مانی كوردستان یاسای سندوقی كوردستانی بۆ داهاته‌كانی نه‌وت و گاز په‌سه‌ندكرد، تائێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌و سندوقه پێكنههێندراوه، بۆئه‌مه‌ش ئه‌وان وه‌ك په‌رله‌مان چاودێری هه‌نگاوه‌كان ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی ئه‌و سندوقه.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت وتی: "هه‌ركاتێك كاندیده‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی ئه‌و سندوقه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئاماده‌كرا ئه‌وا په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجامده‌دات بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌ندامه‌كانی".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئهوسندوقه سێ ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌یه كه به‌گوێره‌ی یاساكه ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌وانیش ووردبینی و دڵنیاكردنه‌وه، كۆنترۆڵكردن و دابه‌شكردنی داهاته‌كانی نه‌وت و گازه.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت پێشیوابوو كه به‌و هه‌نگاوه سێ قه‌یرانی گه‌وره كه هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی رابردوو له سێكته‌ری نه‌وت به‌ده‌ستیه‌وه ده‌یناڵاند چاره‌سه‌ر ده‌كات، وتیشی: "ده‌خوازین به‌و سندوقه هه‌رێمی كوردستان بچێته قۆناغێكی تر له به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی پرسی نه‌ت و گاز".
