پێکھاتهی تورکمان: لەگەڵ مانهوهی سهرۆكی ههرێمداین
(ئایدن مەعرووف) سەرۆکی بەرەی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ ئەوەداین پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بەسازان لەنێوان ھەموو لایەنەکان چارە بکرێت و لەسەری بگەنە ڕێککەوتن."
(ئاید مەعرووف) گوتیشی: "ڕای ئێمە؛ پێکهاتەی تورکمان ئەوەیە کە ھیچ گۆڕانکارییەک لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستاندا نەکرێت لەم قۆناغەدا، چونکە ئەم قۆناغە پێویستی بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەیە لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازییەوە ئیدارەی دەوڵەت بکات، بۆیە پێویستە تەوافقێک بۆ ئەو مەبەستە دروست بکرێت لە بەرژوەندیی گشتیدا بێت."
سەرۆکی بەرەی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، پێویستە لایەنە سیاسییەکان ئەوە یەکلایی بکەنەوە کە سەرۆکی ھەرێم لەلایەن پەرلەمان یاخود گەلەوە ھەڵبژێردرێت.
ئەوەشی خستە ڕوو، ئێمە ھیچ لاریمان لێ نییە ئەگەر ماوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژ بکرێتەوە و، پشتگیریشی لێ دەکەین.
