بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: ئه‌وه‌ى پارتى كردى كارێكى زۆر باش بوو..نابێ چاره‌نووسى ئه‌م وڵاته چه‌ند حزبێك بڕیارى لێ بده‌ن
(شوان قهڵادزهیى) سه‌رۆكى فراكسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى له په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ناكرێت له‌م وڵاته پێنج لایه‌ن خۆیان وا بزانن كه چاره‌نووسى هه‌موو ئه‌م گه‌له‌یان به ده‌سته‌وه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ى پارتى كردى و سه‌ردانى شاندى پارتى بۆ لاى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، كارێكى باش بوو."
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئێمه سازان و گفتوگۆمان ده‌وێت سازان ئه‌وه نییه چه‌ند حزبێك له‌ناو خۆیاندا ڕێك كه‌ون و، پاشان بڵێن سازانى نیشتمانى، بۆ مەگەر ئه‌و حزبانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و گفتوگۆیانه‌ن حزبى نیشتمانى نین؟! بۆیه ئه‌وه‌ى له دوو ڕۆژى ڕابردوودا كراوه زۆر گرنگ بوو سه‌رجه‌م هێزه‌كان بۆچوونیان وه‌ربگرێت و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئه‌م كه‌شه ناڕوونه سیاسییه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه؛ له‌هه‌مان كاتدا بیرۆكه و فكره‌كان له یه‌كترى نزیك ده‌كاته‌وه و هێزه سیاسییه‌كان متمانه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: چۆن دەبێ چه‌ند حزبێك بەبێ ئەوەی پرس بە لایەکانی دیکەیش بکەن، هەڵسن و، له‌ناو خۆیاندا پرسێكى گرنگى وه‌ك ده‌ستوور و سهرۆكایەتیى هه‌رێم یه‌كلایى بكه‌نه‌وه و بهههوهستی خۆیان بڕیاری له‌باره‌وه بده‌ن.
