میحوەری دیجلە؛ ئۆتۆمبێلێکی داعش تەقێندراوە

میحوەری دیجلە؛ ئۆتۆمبێلێکی داعش تەقێندراوە
ھێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، لە بۆردومانێکیاندا ئۆتۆمبێلێکی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی وائیلی تەقاندەوە.

کاتژمێر ٤:٥٠ خولەکی ئەمڕۆ لە بۆردومانێکی ھاوبەشیاندا، ھێزەکانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، بۆ سەر گوندی وائیلی، نزیک سەربازگەی کەسکێ، میحوەری رۆژئاوای دیجلە، ئۆتۆمبێلێکی تیرۆریستانی داعشیان تەقاندەوە.

بەپێی زانیاری وردی ھەواڵگری و فەرماندە مەیدانییەکانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ئۆتۆمبێلێکی تیرۆریستانی داعش، کە ھەڵگری چەکی جۆری دۆشکا بووە، تەقێندراوەتەوە و تیرۆریستەکانی ناویشی کوژراون.

راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی
٦-٧-٢٠١٥
Top