ئیتاڵیا: به‌رده‌وام ده‌بین له یارمه‌تیدانی هه‌رێم
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیایدا هاتووە: به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك باڵیۆزی تازه‌ی ئیتاڵیا له عیراق، ماركۆ كارنیلۆس، باڵیۆزی تازه‌ی ئیتاڵیا سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی كرد‌و له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پێشوازی لێكرا.
له دیدارێكدا كه كارمیلۆ فیكارا، به‌رپرسی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیتاڵیا له هه‌رێم ئاماده‌بوو، باڵیۆزی تازه‌ی ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه نیشاندا‌و وتی: "خۆشحاڵین به ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان وڵاتی ئیتاڵیا و هیوادارین ئه‌م په‌یوه‌ندیانه به‌رده‌وامیان هه‌بێت و پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیانه‌وه ببینن".
هه‌روه‌ك ستایشی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد له به‌رامبه‌ر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و یارمه‌تی بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ران كه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
وتیشی: "ئیتاڵیا له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆرستانی داعش درێغی نه‌كردووه له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی سه‌ربازی و مرۆیی و مه‌شق و راهێنان به پێشمه‌رگه، بۆیه حكومه‌تی ئیتاڵیا به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان".
له به‌رامبه‌ردا فه‌لاح مسته‌فا پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له باڵیۆزی تازه‌ی ئیتاڵیا كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست. هاوكات ئاماده‌یی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خسته‌ڕوو بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان.
خه‌ندان
