دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان رێگای دروستە بۆ تێكشكانی تیرۆریستانی داعش
رایمۆند تەنتەر هەروەها گوتی: ئەگەر هاتوو سوننەكان دووبارە ئاوێتەی عێراق كرانەوە، دەكرێت ڕەوتی سەلەفیزمی جیهادی لە عێراقدا خاو بكرێتەوە و لە كۆتاییدا تێكبشكێندرێت، هەروەها ئەگەر هاتوو كوردستانی سەربەخۆ هاتەئاراوە، دەكرێت یارمەتی موعارەزەی ئێرانی بدرێت، بۆ ئەوەی لە عێراق بگوێزرێنەوە و لە كوردستان و ئەلبانیا و ئەمریكا نیشتەجێ بكرێن.
شايانى باسه تەنتەر گوتی: دەكرێت پشێویی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو نەخشەیەی دوای هەرەسهێنانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی درووست كرا، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بەشێكی زۆری عێراق و سووریا و زۆرێك لە باكووری ئەفریقیای كۆنتڕۆڵ كردبوو. ئێستا دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سووریا (داعش) دەیەوێت خەلافەتی ئیسلامی بۆ ئەم دوو وڵاتە بگەڕێنێتەوە، واتە بە پێچەوانەی رێككەوتنی سایكس-پیكۆ كە ئەو سنوورانەی كێشاوە كە داعش دەیەوێت بیانسڕێتەوە. فاكتەرە لاوەكییەكانیش، داكشانی دەسترۆیشتوویی ئەمریكا لە دوای شەڕی عێراق (2003-2011) لە خۆدەگرێت، لەگەڵ شكستهێنان لە پاراستنی دەستكەوتەكانی زیادكردنی هێزی ئەمریكا و كشانەوەی خێرای هێزەكانی ئەمریكا لە ساڵی 2011، هاوشان بە بەكارهێنانی هێزی سەربازی بە هەماهەنگیی ئێران لە عێراقدا.
لە كۆتایی قسەكانیدا رایمۆند گوتی: داعش بەردەوام لە گەشەكردندا دەبێت. هەر لەبەر ئەمەشە بەكارهێنانی هێزی سەربازی لە عێراقدا كارێكی بێهودەیە ئەگەر هاوشان نەبێت بە ستراتیژیەتێك بۆ ڕێگەگرتن لەوەی داعشە یاخیبووە میانڕەوەكانی سووریا بەرەو بەرەی ئەلنوسرە و دواتر بەرەو داعش پاڵ پێوە نەنێت.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1033)
