په‌رله‌مانتارێكی كورد: باشتره نه‌وت سه‌ربه‌خۆ بفرۆشرێت چونكە به‌غدا مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان نادات
نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند: هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م مانگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی فرۆشتنی نه‌وت له رێگای سۆمۆوه، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری، ئه‌وان وه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد له‌به‌غدا ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن .
نه‌جیبه نه‌جیب وتیشی: هه‌رچه‌نده هه‌رێم رایگه‌یاندووه پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌ماوه‌ی رابردوو بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی فرۆشتووه كه له رێكه‌وتنه‌كه هاتووه ، كه‌چی حكومه‌تی فیدراڵ شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی نه‌ناردووه و ره‌چاوی باروگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانی نه‌كردووه .
پێشیوابوو: به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێم په‌یڕه‌وی كردووه، گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی به‌غدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نییه له‌داهاتوودا ته‌واوی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدات، بۆیه باشترین رێگا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كان، فرۆشتنی نه‌وته به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: جگه له‌و هه‌نگاوه، پێویسته هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و داهاته‌كانی گومرگ خۆی رێكبخاته‌وه و پشت به‌خۆی ببه‌ستێ ، به‌مه‌ش ئابووریی هه‌رێم ده‌بوژێته‌وه و له‌و قه‌یرانانه ئێستای رزگاری ده‌بێت.
خه‌ندان
