نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حاجی مەحموود جهختیان له سازان كردهوه
هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ شاری سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ 5/7/2015 (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی باڵای مەكتەبی سیاسیی پارتی، سەردانی مەكتەبی سیاسیی حزبی سۆشیالست دیموكراتی كوردستانی كرد و لەلایەن (محەمەد حاجی مەحموود) سكرتێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی حزبی سۆشیالست دیموكراتی كوردستانەوە پێشوازییان لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەكدا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ئەو كێشانەی لەسەر چەند بابەتێكی وەك دەستوور و یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هاتنهئاراوه، خرانە بەر باس و گفتوگۆ. لەمبارەیەشەوە هەردوولا لەسەر ئەوە كۆك بوون كە پێویستە كێشەكان بە ڕێگەی سازان و گفتوگۆ و دوور لە هەر دەمارگیرییەك، چارە بكرێن.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و سەربازیی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرا و لەمبارەیەشەوە ڕۆڵی (محەمەد حاجی مەحموود) سكرتێری حزبی سۆشیالست دیموكراتی كوردستان هەم لە سەنگەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش و هەم لە هێوركردنەوەی ڕەوشی سیاسی لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری، بەرز نرخێنرا.
