پشكی هه‌رێم له‌و قه‌رزانه‌ی عێراق وه‌ریده‌گرێت سه‌دا 17 یه
حه‌سه‌ن سنێد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی عێراق بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز له‌ژاپۆن پێكیهێناوه، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، حكومه‌تی عێراق له‌سه‌دا 17ی ئه‌و قه‌رزه‌ی لهژاپۆنی وه‌رده‌گرێت ده‌یدات به‌هه‌رێمی كوردستان، چونكه به‌پێی یاسای بودجه، هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی ده‌ست ناوه‌ند ده‌كه‌ون له‌سه‌دا حه‌ڤده‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، جگه له‌و قه‌رزه‌ی عێراق لهژاپۆنی وه‌رده‌گرێت، بۆ هه‌موو قه‌رزه‌كانی دیكه‌ش عێراق به‌شی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، به‌پێی ڕێژه‌ی دیاریكراوی خۆی كه بریتیه 17 له‌سه‌دا.
ئاژانسی هاریكاری قه‌رزپێده‌ری ژاپۆنی ناسراو بهجایكا بڕیاریدا بڕی سێ ملیار و (500) ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌رز بداته عێراق، هاوكات عێراق بڕی (800) ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌رز له‌بانكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت، كه به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ریه‌ك له‌و قه‌رزانه بریتیه له 17 له‌سه‌دای كۆی قه‌رزه‌كان.
