به‌رپرسێكی یه‌كێتی، تیرۆر كرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار راگه‌یاند :ئه‌مشه‌و جیگری به‌رپرسی كۆمێته‌ی قه‌ره‌هه‌نجیری یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، له شاری كه‌ركوك تیرۆر كرا".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه كه‌مال محه‌ممه‌د جه‌بار، جێگری به‌رپرسی كۆمیته‌ی قه‌ره‌هه‌نجیری یه‌كێتی، له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه كه له دوو ئۆتۆمبیلی BMWدا بوون له گهڕكی حهسیركه، ته‌قه‌ی لێكراوه و تیرۆر كرا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه جێگره‌كه‌ی به‌رپرسی كۆمیته‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه و كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كه كه داوای كردووه ناوی بڵاونهكرێـتهوه، گوتیشی :" ته‌رمی شه‌هید كه‌مال دوای پشكنین ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ قه‌ره‌هه‌نجیر بۆ ناشتنی".
خه‌ندان
