پێش جەژن ئەنجامی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی رادەگەیێندرێ
فاتح مەولەویزادە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا ئاماژە بەوە دەكات:" كاری ئەنجامی تاقیكردنەوەكان بەباشی بەڕێوەدەچێت و هەوڵدەدەین پێش جەژنی رەمەزان ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی رابگەیێنین".
مەولەویزادە رەتیشكردەوە حاڵەتیان هەبێت بەناوی دزی یان كڕین و فرۆشتن بە پرسیارەوە، بەڵام ئەوەشی نەشاردەوە كە گزیکردن لە رێگای بلوتوزەوە هەبووە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەڵێت:" گزیکردن بە بلوتوز لە 2006 ەوە هەیە، بەڵام ئەمساڵ چاودێریمان تووندتر بوو، هەر بۆیە لێكۆڵینەوە لەگەڵ نزیكەی 200 كەس كراوەو ژمارەیەكیش دەستگیركراون، كە هەندێكیان نە قوتابینو نە لە سلكی پەروەردەشدا كار دەكەن".
گوتەبێژەكەی وەزارەتی پەروەردە، جەختی كردەوە لەوەی:" هەر قوتابیەك گزیكردبێت ناتوانێ لەدەوری دووەمیش تاقیكردنەوە بكاتەوە، هەر قوتابی-یەكیش گزی كردبێت ئەمساڵی بە كەوتوو بۆ ئەژمار دەكرێت".
ئەمساڵ زیاد لە 131هەزار قوتابی، تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەییان ئەنجامداوە.
رووداو
