گرانترین تابلۆ لە جیهان

گرانترین تابلۆ لە جیهان
ڕۆژی هەینی، لە شاری مەدریدی ئیسپانی تابلۆی هونەرمەندی فەرەنسی "بۆل گۆگان" بەناوی " نافیا فایبۆیبۆ" یان كەی هاوسەرگیری دەكەی نمایشكرا و تا ئێسا بەگرانترین تابلۆی فڕۆشراو دادەنرێت.

ئەم تابلۆیە زەیتیە کە وێنەی دوو كچی خەڵكی تاهیتی لە خۆ دەكرێت، ساڵی 1892 دروستكراوە و پێش چەند مانگێك لە مەو پێش لە لایەن بنەماڵەی "رۆدۆڵف ستایشلین" فرۆشرا.

ڕۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز رایگەیاند: بۆ بەدەستهێنانی ئەم تابلۆیە دەوڵەمەندێكی كەنداوی عەرەبی 300 ملیۆنی دۆلاری پێداوە.

ئەم تابلۆیە پێشتر لە مۆزەخانەی بازل نمایشكراوە.
Top