هه‌رێمی كوردستان فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ههڵدەبژێرێت تا بتوانێت بودجه‌ی خۆی دابین بكات
كاوه محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئه‌و بڕه پاره كه‌مه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا وایكرد حكومه‌تی هه‌رێم رێگه‌چاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبژێرێت تا بتوانێت بودجه‌ی خۆی دابین بكات كه ته‌نیا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌گاته 850 ملیار دینار".
محه‌مه‌د گوتیشی: "به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌وه بارگرانییه‌كی دارایی گه‌وره كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێم، وێڕای جه‌نگی دژ به داعش كه خۆی له به‌ره‌یه‌كی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تردا ده‌بینێته‌وه"، ئه‌وه‌ش به وته‌ی ئه‌و پێویستی به پاره‌یه تا هه‌رێم بتوانێت به‌ڕێوه‌یان ببات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده پێیوایه، حكومه‌تی فیدراڵ، له مانگه‌كانی نیسان و ئایاری رابردوودا، سه‌باره‌ت به لایه‌نی دارایی پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نه‌بووه له‌گه‌ڵ هه‌رێم كوردستان، بۆیه پێویسته هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان گفتوگۆ بكه‌ن و به‌شوێن میكانیزمیكی نوێ‌دا بگه‌ڕێن بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان.
خه‌ندان
