پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەستی بە دانیشتن کرد لەگەڵ لایەنەکان
فەرهاد مەلا ساڵح ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلاکی کوردستان ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی پێنج حیزبەکەی باشووری کوردستان لەسەر یاسای هەمواری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پارتی سەردانی لایەنەکانی دیکە دەکات”.
ئەو ئەندام مەکتەب سیاسیەی یەکگرتوو گوتیشی “ئەمرۆ شاندێکی باڵای پارتی بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی سەردانی یەکگرتوو دەکەن”.
سەبارەت بە ئامانجی کۆبوونەوەکە فەرهاد مەلا ساڵح گوتی ” کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی پێنج حیزبەکە لەسەر سازانی نیشتیمانی لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە وا بڕیارە لەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت”.
فەرهاد مەلا ساڵح ” ئەمرۆ هەردوو لامان پاکێجێکمان لەسەر هەموواری ئەو یاسایە ئامادە کردوە گفتوگۆی لەسەر دەکەین.
بەپێ زانیاریەكان پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سەرجەم لایەنەکان دەکات لەو بارەیەشەوە دەست بە گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سیستەی سیاسی باشووری کوردستان دەکات.
باسنیوز
