داعش حه‌ویجه جێده‌هێلێت و هه‌ڵدێت
سه‌رچاوه‌كه به ماڵپه‌ڕی (الیوم الپامن)ی راگه‌یاند: "داڕوخانێكی گه‌وره له ریزی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا دروست بووه و له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی هێزه ئه‌منییه‌كانیش له قه‌زای بێجی، هه‌ڵاتنی ئه‌و چه‌كدارانه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له حه‌ویجه‌وه به‌ره‌و قه‌زای شه‌رقات و پارێزگای نه‌ینه‌وا، ده‌ستیپێكردووه".
به وته‌ی شه‌رچاوه‌كه، له‌ئێستادا تیرۆریستانی داعش له قه‌زای حه‌ویجه‌دا زۆر به كه‌می ده‌بینرێن"، ئاماژه‌ی به‌و فه‌رمانه‌ش كرد كه رێكخراوه بۆ دانیشتوانی شاره‌ی ده‌ركردووه و تێیدا داواده‌كات ماڵه‌كانیان جێنه‌هێڵن، سزای توندیشی بۆ ئه‌وانه دیاریی كردووه كه سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی ده‌كه‌ن.
