به‌غدا تازه‌ترین په‌یامی خۆی له‌باره‌ی مووچه‌وه بۆ هه‌ولێر نارد
له‌میانی میواندارییه‌كه‌دا باسی كێشه‌و گرفته‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كراوه. هاوكات “به‌ها ئه‌عره‌جی” كه خۆی به‌رپرسی دۆسیه‌ی وزه‌و كاره‌بایه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق باسی دیدوبۆچونی به‌غدای كردووه له‌باره‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا.
“دكتۆر به‌ختیار جه‌بار شاوه‌یس” په‌رله‌مانتاری كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق، كه‌خۆی به‌شداری ئێواره خوانه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه بووه له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: ” ئێمه داوای ئه‌وه‌مان كرد كه‌به‌غدا بودجه‌ی به‌كار خستن بنێرێت، ته‌نها بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بكاته كارتی سیاسی و فشار”.
به‌ڵام جێگره‌كه‌ی عه‌بادی پێشنیارێكی تری داوه‌ته په‌رله‌مانتاره‌كانی كورد. ئه‌و په‌رله‌مانتار كورده ده‌ڵێت: “په‌یامی ئه‌وه‌ی دا به‌ئێمه كه پێویسته شاندی هه‌رێمی كوردستان بچێته به‌غدا و دانیشتن بكرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانی جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه‌ئێمه ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نینه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.
له‌باره‌ی بایه‌خی په‌یامه‌كه‌شه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت:” گرنگه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌جیدی ئه‌و په‌یامه وه‌ربگرێت”.
باسنيوز
