لەمیحوەری باشیک ھێرشێکی داعش تێکشکێندرا
سەرچاوەیەکی سەربازی لە میحوەری باشیک بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: تیرۆرستان بە ئامانجی ئەوەی لە ریگای خۆکوژەوە زیان بەھێزەکانی پێشمەرگە بگەیەنن، بەڵام پێشمەرگە ھەمیشە چاوکراوەیە و لە ئامادەباشی تەواو دایە بۆ وەڵامدانەوەی ھەرجۆرە ھێرشصکی ترسنۆکانەی داعش.
شایانی باسە لەسەرەتای مانگی رەمەزان تاوەکو ئێستا تیرۆرستانی داعش چە ندین جار ھێرشیان ھیناوەتە سەر سەنگەرەکانی ھێزی پیشمەرگە، بەڵام سەرجەم ھێرشەکانیان شکستی پێ ھینراوە.
لە ئێستاشدا فڕوکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە ئاسمانی میحوەری باشیک دەسوڕێنەوە بۆ ئەوەی جموجو ڵی تیرۆرستانی داعش بکەنە ئامانج.
