بڕیار له‌باره‌ی فرۆشتنی مریشكی زیندوو ده‌درێت
(عه‌بدولستار مه‌جید) وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره لیژنه‌یه‌كی باڵای وه‌زاری په‌یوه‌ست بهڕێگریكردن له‌نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده داویه‌تی، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا سه‌باره‌ت به‌میكانیزمی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه دوباره كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن دوكانه‌كانی مریشك فرۆشتن كۆبوونه‌ته‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن بڕیاره‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م نه‌بن، به‌ڵام به‌هه‌رجۆرێك بێت، نابێت به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا له‌كوچه‌و كۆڵانه‌كان دوكانی فرۆشتنی مریشكی زیندوو پاككردنی هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌كێشی مریشكی خۆماڵی كه پێشتر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڕیاری دابوو نابێت هیچ مریشكێك كێشه‌كه‌ی له‌دوو كیلۆگرام زیاتر بێت، عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو ئه‌و بڕیاره لهجێبهجێكردندایهو مریشكی كێڵگه‌كانی ناوخۆ نابێت له‌و كێشه زیاتر ببرێنه سه‌ربڕخانه‌كان.
