سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەڵامی لیژنەی کەوتنی موسڵی دایەوە

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەڵامی  لیژنەی کەوتنی موسڵی دایەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە کە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی موسڵ ئاراستەی کردبوون.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی موسڵ رايگەیاند: "دوای ئەوەی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم رەتیکردەوە وەڵامی پرسیارەکانی لیژنەی کەوتنی موسڵ بدرێتەوە، بەهۆی ئەوەی کە پرسیارەکان لەسەر ئاستی کەسی کراون، لیژنەکە جارێکی دیکەو بە نوسراوێکی دیکە چەند پرسیارێکی ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد".

جێگری سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی موسڵ گوتی: " سەرجەم پرسیارەکان لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە وەڵام دراونەتەوە و زۆر پرسی هەستیار تێیدا باسکراوە بە شەفافی، کە پەیوەستن بە هۆکارەکانی کەوتنی موسڵ".

شاخەوان عەبدوڵلا گوتیشی: " لە وەڵامەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا باس لەوە کراوە کە پێش کەوتنی شارەکە و هاتنی داعش، هەرێمی کوردستان هۆشداری داوە، هاوکات باس لە بەرەنگاربوونەوەکانی هێزی پێشمەرگە کراوە لە کاتی هێرشەکان بۆ سەر موسڵ".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە: "لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی موسڵ، دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمان".









رووداو
Top